ئێستا تیمی ئەندازیاری Logixa بەردەوامە لە دروستکردنی سیستەمی نوێی هاوکار مەلا. ئەم سیستەمە بە ئامانجی خێراترکردنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران پەرەپێدەدرێت. سوپاس بۆ ئارامیتان.
هاوکار مەلا براندێکی ناسراوە لە بواری کارگە و مۆبیلیات، کە بە ئامانجی دابینکردنی بەرهەمی باشی ناوخۆیی و خزمەتگوزارییەکی جوان و متمانەپێکراو دامەزراوە. ئێمە هەوڵ دەدەین بە کوالێتی بەرز، نرخی گونجاو و مامەڵەی باش، ڕەزامەندی هەموو هاوڵاتیان بەدەست بهێنین.
کڕیاری دڵخۆش
پرۆژەی تەواوکراو
لە تەختەی خاوەوە بۆ ناو ماڵەکەت؛ پرۆسەی کارکردنی هاوکار مەلا
وەستاکانی هاوکار مەلا بە وردی و لێهاتوویی زۆرەوە باشترین جۆری تەختەی ناوخۆیی و هاوردە دەبڕن و بنچینەیەکی بەهێز بۆ قەنەفەکە دادەڕێژن.
لەو قۆناغەدا بەرزترین کوالێتی ئیسفەنج (دەنسیتی بەرز) بەکاردێت، و بە دیزاینی جۆراوجۆر و قوماشی مۆدێرن قەنەفەکە ڕوودەپۆشرێت.
🛠️ وەستا لە کارگەیە و قەنەفەکە دروست دەکات...
دوای دڵنیابوونەوە لە کوالێتی، تیمی گەیاندنی ئێمە بە شێوازێکی پارێزراو قەنەفەکە دەگەیەننە ناو ماڵەکەت و لەو شوێنەی دەتەوێت جێگیری دەکەن.